٥ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٥:٤٣
تورکیا لە عەین عیسا بنکەی سەربازی چێ دەکات

سوپای تورکیا بینا کردنی بنکەی سەربازی لەنزیکی عەین عیسا دەست پێ کردووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  سوپای تورکیا لە نزیک شاری عەین عیسا کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکوردەکانی سووریا دایە، بنکەی سەربازی بینا دەکات.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا نووسیویە: هێزەکانی سوپای تورکیا خەریکی دروست کردنی بنکەی سەربازی لە نزیکی شاری عەین عیسا دان.

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجەییەکانی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا،عەمەلیاتی ساز کردنی ئەم بنکە دەستی پێ کردووە و پێداویستی سەربازی و لۆجێستیکی بۆ ناوچەکە نێردراوە.

شیاوی ئاماژەیە تورکیا مانگی نۆڤامبەریش لە نزیکی ئەم شارە بنکەیەکی سەربازی بینا کرد. گومانی ئەوە هەیە ئەم شارە کە لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی دیمۆکراتیکی سووریاوە کۆنترۆڵ دەکرێت، مەبەستی هێرشی داهاتووی توورکیا بێت. لە ماوەی دوو حەوتەی ڕابردوو هێرشی زەوینی سوپای تورکیا بەم شارە دەستی پێ کردووە.